وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: عه‌لی حسێن حه‌سه‌ن
به‌شی دووه‌م (كۆتایی)
*هه‌ندێك له بیریاران ده‌ڵێن ئه‌م سێ بنكه‌ی عه‌ره‌بی، ئێرانی و توركییه هه‌م كۆنترن و هه‌م ڕێژه‌ی نووسین و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م سێ بنكه‌یه‌دا به‌رهه‌م هاتوون، له هیی بنكه‌كانی تر پترن.
- ئه‌وه‌ی فه‌رمووتان ئه‌م سێ بنكه‌یه كۆنترن، ته‌واو ڕاست نییه، پێش (600) یان (700) ساڵ، مالی له ڕۆژئاوای ئه‌فریقا ناوه‌ندی ئیمپراتۆریایه‌كی گه‌وره بووه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانی ڕه‌شپێست بوونه، كه‌واته ئه‌میش هه‌ر هه‌مان ته‌مه‌نی بنكه‌ی توركیی ئیسلامیی هه‌یه. وه‌ختێ مه‌نسا مووسا له بنكه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌فریكای ئیسلامییه‌وه بۆ حه‌ج ڕۆیشت، هێنده‌ی زێڕ له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوو، تا ماوه‌یه‌ك باری ئابووریی نیوچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی گۆڕابوو، ئیتر ئه‌گه‌ر هێنده‌ی ئێرانییه‌كان كتێبیان نه‌نووسیبێت، ئه‌مه نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیاریان نه‌بووبێت. زۆرێك له شارستانه‌تییه‌كان لایه‌نێكی زاره‌كیی به‌هێزتریان هه‌بووه و لایه‌نی نووسینیان له چاویدا لاواز بووه. حاڵه‌تی گرنگتر، بنكه‌ی فه‌رهه‌نگیی چینیی ئیسلامییه، ئیسلام له سه‌ته‌ی یه‌كه‌می كۆچییه‌وه له چین هه‌بووه. مزگه‌وتی كانتۆن له چین، ڕێك وه‌كوو مزگه‌وتی دامغان پێوه‌سته به سه‌ته‌ی یه‌كه‌می كۆچییه‌وه و به‌م پێیه ده‌بینین ته‌مه‌نی بنكه‌ی چینی هێنده‌ی ته‌مه‌نی بنكه‌ی ئێرانییه .
*جه‌نابی دكتۆر نه‌سر، كاتێك قسه و باس له ژیاری ئیسلامی دێته ئاراوه، ئێوه ده‌فه‌رموون توخمگه‌لێك هه‌ن، سه‌رباری بنكه فه‌رهه‌نگییه جیاوازه‌كان، به هۆی یه‌كبوون و پێكه‌وه‌گونجانێكی تایبه‌تیانه‌وه، ئه‌م ژیاره‌یان پاراستووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بینین كۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگێكی ته‌واو جیاواز له چوارچێوه‌ی ئه‌م شارستانه‌تییه گه‌وره‌یه‌دا هه‌ن. نهێنیی ئه‌م یه‌كیه‌تی له فره‌یییه له چیدایه؟
- ئه‌و خاڵه‌ی جه‌نابت باسی ده‌كه‌یت زۆر گرینگ و هه‌ستیاره. ئیسلام ڕووی له هه‌ر شوێنێك كردبێت، ده‌ستی بۆ تێكدانی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی، جگه له‌و لایه‌نه‌ی ته‌وحیدی قبووڵ نه‌بووبێت، نه‌بردووه. ڕاستییه‌كه‌ی، ئیسلام بووه هۆی گه‌شه و پشكووتنی كۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگێكی جیاواز كه كه‌وتبوونه چوارچێوه‌ی ژیاری ئیسلامییه‌وه و زه‌وینه‌ی ئه‌م گه‌شه و پشكووتنه‌ی له ئامێزی وه‌حی و ته‌وحیددا ساز كرد. ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌كانی شارستانه‌تیی ئیسلامی هه‌ر وایه و به ئێرانه‌وه تایبه‌ت نییه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ ئێران وه‌ك ڕۆژ دیاره .
هه‌رچیی ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی جیاوازیی فه‌رهه‌نگه‌كانی پێوه‌ست به ژیاری ئیسلامییه‌وه ده‌گوترێت، بۆ نموونه له‌سه‌ر جیاوازیی بیناسازی له بنكه فه‌رهه‌نگییه جیاوازه‌كانی چوارچێوه‌ی شارستانه‌تیی ئیسلامی‌دا، ده‌بێت بڵێم بنه‌ڕه‌ته‌كانی ئه‌م توخمه فه‌رهه‌نگییانه یه‌كێكن. بنه‌ڕه‌ته‌كانی مزگه‌وته جوانه‌كانی قاهیره، وه‌كوو مزگه‌وتی سوڵتان حه‌سه‌ن و ئیبن تۆڵۆن، له ڕووی فه‌لسه‌فه‌یییه‌وه یه‌كن. بۆ نموونه له بایه‌خی هه‌نده‌سه له‌م مزگه‌وتانه‌دا، كه وه‌كوو توخمی ڕازێنه‌ره‌وه‌یه، بڕوانه. ڕاسته له هه‌موو قوتابخانه بیناسازییه‌كاندا، هه‌نده‌سه بوونی هه‌یه، به‌ڵام گرنگییه‌ك هه‌نده‌سه له بیناكاریی ئیسلامی‌دا به ده‌ستی هێناوه، بێوێنه‌یه. بۆ نموونه كاتێك له مزگه‌وتی شێخ لوتفوڵڵادا ڕاده‌وه‌ستیت و له ده‌وروبه‌رت ده‌نواڕیت، هه‌ر ده‌ڵێیت جیهانی بیركاری له پێش چاوی خۆتدا ده‌بینیت. ئێمه له سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا شتی له‌م جۆره‌مان نه‌بووه و ئه‌مه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی وه‌حیی ئیسلامییه له‌سه‌ر ڕۆحی ئێرانییه‌كان و هه‌مان كاریگه‌ری، له ئیسپانیای موسڵمان، بۆ نموونه له كۆشكی ئه‌لحه‌مرادا ده‌بینین. كاتێك ئیسلام گه‌یشته ئێران، به‌شێكی زۆری له‌و توخمه ئێرانییانه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌حیدا ناته‌با نه‌بوون، وه‌رگرت و به‌ره‌و خۆی كێشی كردن. هه‌ر بۆ نموونه، نه‌ورۆز له فه‌رهه‌نگی ئێرانی دوای ئیسلامدا لایه‌ن و دیوێكی ئیسلامیی وه‌رگرت. من به بیرم دێت كاتی مناڵی، هه‌میشه سه‌روه‌ختی هاتنی ساڵی نوێ، ده‌چووم بۆ زیاره‌تی مه‌زاری حه‌زره‌تی مه‌عسوومه (1) و بیرم نایه‌ت بۆ یه‌ك جاریش سه‌ری ساڵی تازه له تاران بووبێتین و زۆرێك له خه‌ڵكی ئێران، ئه‌زموونی هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌یان هه‌بووه و هه‌یه. به‌ر له‌وه‌ی مۆدێرنیزم بگاته ئێران، كه‌س پێی وانه‌بوو نه‌ورۆز بابه‌تێكی نائیسلامییه، چونكه ئه‌م شته تێكه‌ڵی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی بووبوو. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئێرانییه موسڵمانه‌كان بۆ هه‌ر جێیه‌ك سه‌فه‌ریان كردبێت، ئه‌م توخمگه‌لی ئێرانیی ئیسلامییه‌یان له‌ته‌ك خۆیاندا بردووه. با نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه، خۆت ده‌زانیت ناو له هه‌ر فه‌رهه‌نگ و شارستانه‌تییه‌كدا زۆر گرنگه. بۆ نموونه له سوێد یان ئه‌ڵمانیا چه‌ند ناوێكی وه‌كوو پاڵۆس، پاوڵ یان ده‌یڤید پاش گه‌یشتنی مه‌سیحییه‌ت به‌و ناوچانه بڵاو بوونه‌ته‌وه و پێش چوونی مه‌سیحییه‌ت ناوه‌یلێكی وه‌كوو سیگفرید و وڵفگانگ و هاوشێوه‌یان بوونی هه‌بووه. به‌ڵام له فره‌نسا هه‌رگیز ناوی وه‌كوو سیگفرید نابینرێت، چونكه له ڕوانگه‌ی تاكێكی فره‌نسایییه‌وه، سیگفرید ناوێكی ئه‌ڵمانیایییه نه‌ك ناوێكی مه‌سیحی. به‌ڵام بۆ فه‌رهه‌نگی ئێرانیی ئیسلامی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جیاوازه، واته ده‌بینین ئێرانییه‌كان، ناوه ئێرانییه‌كانی پێشی ئیسلامیان وه‌كوو ناوی ئیسلامی بۆ ناوچه نائێرانییه‌كانی تر برد. بۆ نموونه، له نیوچه‌كیشوه‌ری هیندی كه‌سانێك هه‌ن ناویان په‌روێزه، وه‌كوو سه‌ركۆماری ئێستای پاكستان (2). ئه‌م ناوی په‌روێزه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به خوسره‌وپه‌روێزی ساسانییه‌وه نییه، به‌ڵكوو له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ناوێكی ئیسلامییه. ئه‌م نموونه‌یه‌م له‌به‌ر ئه‌وه هێنایه‌وه بزانین هه‌رچه‌ند له ژیاری ئیسلامی‌دا هه‌ر فه‌رهه‌نگێك تایبه‌تمه‌ندیی ئاشكرا و به‌رچاوی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له هیچ فه‌رهه‌نگێكدا ئه‌م توخمانه، به توخمی له ئیسلام جیا دانانرێن، به‌ڵكوو وه‌كوو توخمگه‌لێك كه له فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌تری ئیسلامی‌دا تواونه‌ته‌وه، سه‌یر ده‌كرێن .
هه‌رچیی خاڵی سێیه‌میشتانه، خاڵێكی زۆر گرنگه. پێویسته له‌باره‌یه‌وه ئه‌وه بڵێم، ئاین تا نه‌توانێت ده‌وروبه‌رێكی فه‌رهه‌نگیی گونجاو بۆ خۆی دروست بكات، هه‌رگیز ناتوانێت ببێته خاوه‌نی كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌دا. خۆ ئاین ته‌نیا كه‌لام و فه‌لسه‌فه و عیرفان نییه، به‌ڵكوو ئاین شێوازی ژیانه، ته‌نانه‌ت هاتوچۆ و له‌به‌ركردنی جل و خواردن و قسه‌كردن و هونه‌ر به‌شێكن له ئاین و فه‌رهه‌نگی ئاینی، و ئاین بۆ مانه‌وه و ده‌ستڕۆیشتوویی، به‌رده‌وام پێویستی به چێكردنی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌یه (3).
په‌راوێزه‌كان:
(1) فاتیمه‌ی كچی ئیمام مووسا.
(2) ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ساڵی (2003 ز) ئه‌نجام دراوه و ئه‌و كاته په‌روێز موشه‌ڕه‌ف سه‌ركۆماری پاكستان بوو.
(3) ئه‌م دیمانه‌یه له‌م سایته‌وه وه‌رگیراوه: www.jamejamonline.ir
help me find a girlfriend
open watching my girlfriend cheat
can i take adcirca and amoxicillin same time
canitake.net can i take adcirca and amoxicillin same time
cialis coupons from lilly
codesamples.in free printable cialis coupons
coupons for prescriptions
mha.dk cialis coupon 2015
ibuprofen teva 400 mg ?ra
read ibuprofen 800
clopidogrel
site clopidogrel sandoz