سێ کتێبی نوێی ناوەندی هاوسانی بڵاو بوونەوە

کتێبەکانی هاوسانی 2021-07-05 کۆمێنت 1692 جار بینراوە

ناوندی هاوسانی بۆ پەروەردە و مەعریفە، سێ کتێبی نوێی بڵاو دەکاتەوە:

 

- چەند لاپەڕەیەک لە ژیانی پاریزەرێک | بورهان ئەحمەد

نووسەر چەندین ساڵ کاری پارێزەرایەتیی کردووە و دۆسیەی جۆراوجۆری بینیوە. جاری وا هەبووە ویستوویانە بیکوژن. نووسەر دوای بینینی دەیان مامەڵە و کەسانی جیاواز، گرنگترینیانی لەم کتێبەدا خستووەتە ڕوو. دەتوانین بڵێین ئەمە یەکەم کتێبە بە زمانی کوردی کە چیرۆکی پارێزەرایەتی و ژیانی پارێزەران دەگێڕێتەوە و گشت کەسێک دەتوانێت سوودی لێ ببینێت.


- ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتناسی | ئەمجەد شاکەلی

ڕۆژهەلاتناسان ئیشیان چییە؟ بۆچی ڕۆژئاواییەکان ئەوەندە گرنگی بە ڕۆژهەڵات دەدەن؟ ئەمجەد شاکەلی لەم کتێبەدا بە شێوەیەکی کورت و پوخت ئەم باسانە تاوتوێ دەکات و وەڵامی خوێنەران دەداتەوە. پێمان دەڵێت گرنگیی کتێبەکەی ئێدوارد سەعید چییە و ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئایا ڕۆژهەڵاتناسان کاریان تەواو بووە یان تا ئێستایش بەردەوامن لە کنە و بەدواداچوونی خۆیان.

- زمانی کوردی، پێویستیی پاراستنی، مەترسیی هەڵوەشانەوەی | عەلی حسێن

ئەم کتێبە، دوای بینینی کۆڵێک وێرانکاریی زمانی و بە مەبەستی وریاییدان و بەرچاوڕوونکردنەوە نووسراوە و لە چوار بەش پێک هاتووە: بەشی یەکەم چەند پێشەکییەکە بۆ کۆی باسەکان؛ بەشی دووەم باسی ئەو لایەنانە دەکات، لە پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی بەرپرسن، هەروەها کەمتەرخەمی و بێدەربەستیی هەموویان لە بەرانبەر زمانی کوردیدا دەخاتە ڕوو؛ بەشی سێیەم کۆمەڵێک ڕێنوێنی و زانیاریی پێویستی بۆ نووسەران و قەڵەمبەدەستان لە خۆ گرتووە؛ بەشی چوارەمیش، لە مەترسییەکانی دووزمانی و دووئەلفبێیی دەدوێت. کتێبەکە بە پاشکۆیەک کۆتایی دێت، ناوی بەشێکی دیار لە نووسەرانی جواننووس و خەمخۆری زمانی کوردیی تێدایە.


ئەم سێ کتێبە نوێیە، لەم شوێنانەدا دەست دەکەون:

سلێمانی:
ناوەندی ڕێنوێن

هەولێر: 
کتێبخانەی ئاشتی

کەلار:
کتێبخانەی شار

تاگەکان    
دیزاینی زیرەک فەلەستین شیعر تەوبە ئازادی ئایین کۆرۆرنا یادەوەری ڕەخنە وەلی ئەمر پۆدکاست یاسا کتێب قوتابخانەکانی نوور گۆرانی
کتێبەکانی هاوسانی
2021-07-05 کۆمێنت 1692 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی