لە گوڵستانی سەعدييەوە:

فیکر 2017-02-28 کۆمێنت 1648 جار بینراوە

لە گوڵستانی سەعدييەوە 

وەرگێڕانی: مەلا مستەفای سەفوەت


چيرۆك 

 فەقێيەك بە باوکی وت: ئەم وتارە ڕەنگاوڕەنگە کە زانايانی عيلمی کەلام ئەيڵێن، کارم لێ ناکات، چونکە ئەبينم هيچ کردارێکی ڕێکی وتاريان نييە.

مەردومان فێر ئەکەن بە تەرکی جيهان 
زيوو ئاڵتون بە بەرگ ئەکەن خۆيان
عالمێ گەر وتاری ڕوتە و بەس 
هەرچی وت وا وەری نەگرت لێی کەس 
ئەو کەسە عالمە نەبێ بەد خوو
 نەك بەخەڵکی بڵێ ئەوەی نەی بوو

خوا فەرموويە: (أتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسکم) يانی: ئايا فەرمان ئەدەن بە خەڵك بە چاکەو خۆتان فەرامۆش ئەکەن؟
ئەو عالمە وا تەن پەروەرە 
 ئەو خۆی گومڕايە کەی ڕابەرە

باوکی وتی: ئەی کوڕم بە خەياڵێکی ڕووتی بەتاڵ ڕوو وەرگێڕان لە پەروەردە کردنی ئامۆژگاری کەران نابێ، وە گومڕا وتن بە عالمان و سوڕانەوە بە دوای عالمانی بێ گوناها ئەبێ بەهۆی بێبەش بوون لە قازانج و کەڵکی عيلم و زانياری، چەشنی کوێرێ شەوێ لە قوڕێ چەقی بوو ئەيوت: ئاخر ئەی مسوڵمانان! چرايەك لە ڕێگاما دانێن. ژنێکی قسەخۆش بيستی، وتی: تۆ کە چرا نابينی بەچرا چی ئەبينی؟ هەروەها ئەنجومەنی وەعز و ئامۆژگاری وەك دوکانی بازرگان وايە، هەتا پارەيەك نەدەيت، کوتاڵێ وەرناگريت، لەوێش هەتا ئارەزووت نەبێ سەرفرازی وەرناگریت.

وەعزی عالم بە گوێی دڵت ببيسە
بە وتەی خۆشی با نەکا کردار
خاڵييە هەرچی ئەهلی لاف ئەيڵێت
نووستوو بە نووستوو کەی ئەبێ بێدار
مەردی پێويستە تا لەگوێی بگرێ 
 پەندێ نووسرابێ با لە ڕووی ديوار

تاگەکان    
کونە ڕەشەکان بوووژانەوە بوومەلەرزە باران دیمانە گەڕان فەڵەستین نائومێدی ئاوی زەمزەم پارەی ئیلیکترۆنی گۆرانی لۆجیک جنۆکە بۆ ئەوانەی وەكو خۆمن حزبی ئیسلامی
فیکر
2017-02-28 کۆمێنت 1648 جار بینراوە
بابەتی زیاتر
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی