ڕووداوه‌كه‌ی نێو په‌رله‌مان چیمان پێ ده‌ڵێ؟!
2015-09-05      2230 جار بینراوە        کۆمێنت

په‌كخستنی رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كان له‌ ژیانی په‌رله‌مانیدا شتێكی ئاساییه‌، له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا روو ده‌دات، له‌ په‌رله‌مانی به‌غدا زوو زوو دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ كوردستان ئاسایی نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ خاوه‌نی بنه‌مایه‌كی دیموكراسیی نین و حیزب له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌ی رابردوودا ته‌نیا ویستوویه‌تی بۆ ماكیاژ و خۆ جوان نیشاندانی جیهان هه‌ندێ په‌نجه‌ره‌ی بچووك و بێ شكۆی دیموكراسیی بكاته‌وه‌، ئه‌گینا له‌ راستیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان هه‌میشه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو پرسه‌كانییان تاوتوێ كردووه‌، ئه‌م بڕوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ كه‌ ده‌یان دیوه‌خانیان دروستكردووه‌ و مانگانه‌ بودجه‌یان بۆ بڕیونه‌ته‌وه‌ و له‌ بری به‌هێزكردنی دادگاكان مه‌كته‌به‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سوڵحه‌ عه‌شائیریه‌كان یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بوون، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ سوڵحی عه‌شائیریی و بنه‌ماڵه‌یی خراپه‌ به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ نابێ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ جێگه‌ی ناوه‌نده‌ یاسایی و دادوه‌رییه‌كان بگرنه‌وه‌ .

له‌ كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا زۆر درۆی شاخدار به‌ گوێی جه‌ماوه‌ردا ده‌درێت، خه‌ڵك به‌ جۆرێك به‌شدار ده‌كه‌ن له‌ ناز و نیعمه‌تی وڵاتدا كه‌ وا گومان ده‌به‌ن له‌ كاتی مردنی ده‌سه‌ڵاتدارانیشدا میراتییان ده‌به‌ن، به‌ڵام دواتر هیچ به‌ڵێنێك له‌وانه‌ نایه‌ته‌دیی، هه‌ر بۆیه‌ دیكتاتۆریه‌ت به‌ چه‌واشه‌كاریی دێت، گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌ دزینی ده‌نگی هه‌ژاران ده‌ست پێده‌كات و به‌ دزینی خه‌ونه‌ ئه‌رخه‌وانیه‌كانیان كۆتایی پێ دێت !!

ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ روو ده‌دات هه‌وڵدانێكی جدیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی بۆ شكاندنی ئیراده‌ و شكۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و هێزه‌ بۆ خۆی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێ ده‌زانێت پڕۆژه‌ خۆسه‌پێنه‌كانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ناچێته‌ سه‌ر هه‌وڵ ده‌دات له‌ شكۆی ئه‌و ده‌زگا یاسا دانانه‌ی كوردستان بدات و دان به‌ شه‌رعیه‌تیدا نه‌نێت، به‌ڵام مه‌خابن دواجار حیزبه‌كانی كوردستان كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌وڵانه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پارته‌ ده‌یدات و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شكۆی په‌رله‌مان و له‌ ژێر ناونیشانی سازانی نیشتمانیدا ده‌ستیان كرد به‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسێكی یاسایی كه‌ جێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ناو هۆڵ و ته‌لاری په‌رله‌مانه‌، هه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ش دوودڵیی دروستكرد و بیانووی دایه‌ ده‌ست هه‌ندێ فراكسیۆن و په‌رله‌مانتار به‌و پاساوه‌ی سوڵحه‌ عه‌شائیرییه‌كه‌ نه‌چنه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان و شكۆی په‌رله‌مان بشكێنن . ده‌بێ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ جدیی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ بۆچی ده‌چنه‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، له‌ كاتێكدا بڕوایان به‌ شێوازی چاره‌سه‌ریی مه‌كته‌به‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی و دیوه‌خانه‌كان هه‌یه‌ ؟ !

به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ چه‌ندین حاڵه‌تی سه‌یروسه‌مه‌ره‌مان بینیی – ئه‌ڵبه‌ته‌ باسی سۆشیال میدیا و فه‌یسبوك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناكه‌م – كه‌ تیایدا په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تیه‌ حیزبیه‌كان هه‌ڵوێستی جیاوازیان له‌سه‌ر یه‌كتر تۆمار كرد، كه‌ به‌ڕاستی وه‌كو چاودێرێك جگه‌ له‌ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ شتێكی تر نه‌بوو، حه‌ز ده‌كه‌م له‌ چه‌ند خاڵدا ئاماژه‌یان پێ بده‌م :

1. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا پێش كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان هه‌ندێك له‌ فراكسیۆنه‌كان كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 23 ی حوزه‌یراندا به‌شدار بوون، سوور بوون له‌سه‌ر به‌شداریی كردن و ئه‌مڕۆش له‌به‌رده‌می مایكه‌كانی كه‌ناڵه‌كاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌شداریی كرده‌وه‌، كه‌چی نه‌چوونه‌ هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌ و به‌شدار بوانیشیان تۆمه‌تبار كرد به‌ جۆره‌ها تۆمه‌ت، كه‌ په‌رله‌مانتارێك رایگه‌یاند هۆكاری به‌شداریی نه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ناكه‌وێته‌ دوای قسه‌ی هه‌ندێ هه‌رزه‌كار، به‌ڵام دواتر وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتیدا بڵاو بووه‌وه‌ و فراكسیۆنی پارتیش سوپاسی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كرد . ئایا دوای دوو ساڵ بێده‌نگیی ئه‌و به‌ڕێزه‌ چۆن له‌ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا بۆی كه‌شف بوو هه‌رزه‌كار بووه‌ته‌ پێشڕه‌وی ئه‌و پرۆسه‌ یاساییه‌ ؟ !

2. پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ په‌رله‌مانتاری په‌كگرتوو ( عومه‌ر كۆچه‌ر ) كه‌ زۆرترین ده‌نگی بادینانی به‌ده‌ست هێنابوو، له‌به‌رده‌می مایكی كه‌ناڵه‌كاندا ده‌ركه‌وت و ئه‌ندامێتی خۆی له‌ په‌رله‌مان و حیزبه‌كه‌شی هه‌ڵپه‌سارد و رایگه‌یاند كه‌ " باوه‌ڕم به‌ حیزبه‌كه‌م و فراكسیۆنه‌كه‌م و په‌رله‌مانیش نه‌ماوه‌ "، دوای ئه‌وه‌ش كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد ( 5 ) ئه‌ندامی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی یه‌كگرتوو به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد، گه‌رچی هه‌ندێ سیاسییان دواتر ئه‌و تۆمه‌تی جیاوازییه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوویان ده‌خسته‌ پاڵ ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ پرۆتۆكۆله‌كه‌یان واژۆ كردبوو كه‌ تیایدا داوا له‌ په‌رله‌مان كرابوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوا بخات، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ وایه‌ ئه‌ی بۆچی ( 5 ) ئه‌ندامه‌كه‌ی تری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌شدارییان كرد ؟

3. ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر جێی سه‌رنج بوو، كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بوو، كه‌ گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی و كۆمه‌ڵی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ ده‌یانه‌وێت یه‌كگرتوو بچووك بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، باشه‌ ئه‌و پارتانه‌ چیی بڵێن كه‌ عومه‌ر كۆچه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ده‌گرێته‌ به‌ر ؟ ئه‌وان چیی بڵێن كه‌ ( 5 ) ئه‌ندامه‌كه‌ی بادینانی یه‌كگرتوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌شداریی ناكه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه‌ یه‌كگرتووی ئیحراج كردووه‌ كه‌له‌كۆمه‌كییه،‌ بۆچی نیوه‌یان به‌شدار بوون و نیوه‌ی تریان به‌شدار نه‌بوون ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه‌ی تر ئه‌جێندای ئێرانییان جێبه‌جێ كردووه‌ وه‌كو پارتیی هه‌ندێ ئه‌ندامی بادینانی یه‌كگرتوو ده‌ڵێن، كه‌واته‌ به‌شدار بوانی یه‌كگرتووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش ره‌قه‌می ئێرانن ؟ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر فێڵیان لێكردوون خێره‌ نیوه‌یان به‌ فێڵه‌كه‌یان زانیووه‌ و به‌و نیوه‌كه‌ی تریان نه‌وتووه‌ ؟

  4. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ راستیه‌كی زیاتر زه‌قكرده‌وه‌ بۆ یه‌كگرتوو، كه‌ ناوچه‌ی بادینانیان حیزبێكه‌ و ناوچه‌ی سۆرانیش حیزبێكی تر، ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ نیه‌، هه‌ر له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ناوچه‌ی بادینان داوایان له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌بێ به‌ ئه‌ندازه‌ی ده‌نگه‌كانیان ببنه‌ خاوه‌نی ئیمتیاز، جگه‌ له‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و ده‌زگا ئه‌منیی و میلیشیاییه‌كانی به‌رده‌وام گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان و دوو جار باره‌گاكانیان سوتێنراوه‌، ئه‌وان هه‌میشه‌ داوایان وا بووه‌ كه‌ حیزب ره‌چاوی حاڵه‌تی ئه‌وان بكات، هه‌ر ئه‌و گرفته‌ش بوو پێش یه‌ك دوو ساڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دین په‌یامێكی پڕ مانا و مه‌غزای بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ كه‌ " نه‌ ترسان مرۆڤ سه‌لامه‌ت ده‌كا و نه‌ له‌رزین مردنی لێ دوور ده‌خاته‌وه‌ "، هه‌ر بۆیه‌ پێش ماوه‌یه‌ك مامۆستا نه‌جمان دۆسكی و چه‌ند كادیرێكیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی فراكسیۆنیشیان له‌ دوای 23 ی حوزه‌یران ناو به‌ناو نه‌یانشاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو بكه‌وێته‌ دوای ئه‌جێندای ئێران، ئه‌جێنداكه‌ش ته‌نیا باسكردنی پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بووه‌ و ئه‌وه‌ش زیاتر تۆمه‌تێكی پارتی بوو بۆ ناشیرین كردنی شكۆی په‌رله‌مان . كه‌واته‌ كێشه‌كه‌ی یه‌كگرتوو كێشه‌یه‌كی حیزبیه‌ و نابێ بیداته‌ پاڵ لایه‌نه‌كانی تر، به‌ تایبه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و سه‌ركرده‌كانی زۆر هه‌نگاوی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوودا ناوه‌ .

5. ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مڕۆ و پێشتریش روون بووه‌ته‌وه‌ پێكهاته‌ی شێوه‌زاری كوردستان كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر پارته‌ گه‌وره‌كان درووست كردووه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌ی سۆران و بادیناندا ئه‌ندامیان هه‌یه‌، ئه‌م دوو شێوه‌ زاره‌ زیاتر له‌ دوو نه‌ته‌وه‌ ده‌چن تا دوو شێوه‌زار، پێش له‌ یه‌كگرتوو یه‌كێتی نیشتمانییش هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه‌، پارتییش هه‌یه‌تی و كه‌م تا زۆر له‌ قۆناغه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كگرتوو هه‌مان كێشه‌ی شێوه‌زاره‌ به‌ تامێكی ئیسلامیی، ئه‌گه‌ر كاتم هه‌بوو له‌ داهاتوودا ئه‌م گرفته‌ی داهاتووی كوردستان باس ده‌كه‌م، كه‌ به‌داخه‌وه‌ كوردستان ئه‌مڕۆش سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت، سبه‌ی له‌سه‌ر زمانی یه‌كگرتووی كوردیی ده‌بینه‌وه‌ به‌ دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز !!6 6. ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی هه‌ر هه‌ڵوێستێكیان به‌رانبه‌ر برایانی خۆیان له‌ ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا هه‌بێت، هه‌ر برای ئێمه‌ن و دوعای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌كه‌ین، چونكه‌ جیاوازیی سه‌لیقه‌ و پڕۆژه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ئیسلام شتێكی ئاساییه‌ و بگره‌ له‌ مێژووی ئیسلامیدا ده‌یان مه‌زهه‌ب و قوتابخانه‌ی فیكریی له‌دایك بوون و هه‌مووشیان له‌ بازنه‌ی گه‌وره‌ی ئیسلامیدا برای یه‌كتر بوون، به‌ڵام پێویسته‌ برایانی یه‌كگرتوو یا كۆمه‌ڵ یا هه‌ر حیزبێكی تریش ئه‌گه‌ر گرفتی رێكخراوه‌ییان هه‌بوو راستگۆیانه‌ ئاماژه‌ به‌ گرفته‌كه‌یان بكه‌ن و به‌ ئینكار كردن و داپۆشینی و خستنه‌ پاڵی خه‌ڵكی تر نه‌یشارنه‌وه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ چاره‌سه‌ر تێچوونی كه‌متره‌ هه‌تا پشتگوێ خستنی و دواتر باجدانێكی قورستر و به‌ ئازارتر .

ئه‌وه‌ی ئێستا غه‌می هاوڵاتیانه‌ بژیویی و مووچه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌، كه‌ به‌ڕاستی ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا كارێك بكرێت كه‌ چیتر سامان و ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ له‌ جانتای تاكه‌ كه‌سێكدا نه‌مێنێته‌وه‌، پێویسته‌ سامانی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتووش نه‌درێته‌ ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ مافیایه‌ك كه‌ له‌ په‌نای درووشمه‌ زرق و برقداره‌كاندا به‌ ناوی شكۆی پێشمه‌رگه‌ و خوێنی شه‌هیدان و ئه‌جێندای سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ له‌سه‌ر تاڵانكردنی سامانی ئه‌م وڵاته‌ به‌رده‌وام بن، قه‌یرانی ئێمه‌ قه‌یرانی بوون و نه‌بوونی سه‌رۆك نیه‌، لوبنان دوو ساڵه‌ سه‌رۆكی نیه‌، عێراق ساڵ و نیوێك سه‌رۆكه‌كه‌ی نه‌خۆش بوو، هه‌رێمیش سه‌رۆكی هه‌بێت و نه‌بێت گرفتی نابێت، به‌ڵام گرفت ئه‌وه‌یه‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی دراوه‌ته‌ ده‌ستی مافیایه‌كی بێ به‌زه‌یی و به‌ ناوی كوردایه‌تیه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستانی پێ ده‌چه‌وسێننه‌وه‌، ده‌بێ كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر بكات !!


تێبینی/ ئه‌وه‌ی لێره‌دا وتراوه‌ بۆچوونی نووسه‌ره‌ و سایتی هاوسانی لێی به‌رپرس نییه‌.
all wives cheat tfswhisperer.com most women cheat
why women cheat on men what to do when husband cheats why men cheat on beautiful women
walgreen promo code blog.linqto.me free coupons
what makes people cheat i dream my husband cheated on me why does husbands cheat
coupon for prescriptions read new prescription coupon
vibramycin 100mg viagra 200mg celebrex 200mg
deltasone blog.phmglobal.com levaquin 750mg
viagra coupons printable go viagra savings and coupons
cialis generic dosage diabetes and sexual dysfunction
acheter viagra generique en acheter viagra generique en acheter viagra generique en
coupon for cialis crmsociety.com manufacturer coupons for prescription drugs
vaniqa peru blog.rewardsrunner.com vaniqa venezuela
free coupon for cialis read coupon prescription
triatec read triatec torrino
cialis coupon 2015 cialis coupons from lilly cialis free sample coupons
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی