په‌سنی پارتی، مانای نه‌نگیی بڕیاره‌كه‌تانه‌!
2015-09-05      2188 جار بینراوە        کۆمێنت
زۆر خۆشم له‌وه‌ نایه‌ پۆست له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه‌ بكه‌م، چون به‌ كاری خۆمی نازانم و پێم باشه‌ كه‌سانی پسپۆر له‌سه‌ری بدوێن، به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ له‌ ناوه‌وه‌ت په‌نگ ده‌خواته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رینه‌بڕی، دوور نییه‌ دڵت بته‌قێ.من هه‌میشه‌ وتومه‌، ئه‌وه‌ی له‌ نێوان حیزبه‌كان و له‌سه‌ر مێزی كۆبوونه‌وه‌كان باسی لێوه‌ ده‌كرێ، گه‌لێ جیاوازه‌ له‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌وه‌ به‌یان ده‌كرێ. نامه‌وێ وه‌ك هه‌ندێ جنێوفرۆش و ده‌مپیس هێرش بكه‌م و خه‌ریكی هه‌ڵبه‌ستن و كردنی قسه‌ی نه‌شیاو بم به‌رانبه‌ر یه‌كگرتوو، وای چه‌ند جێی به‌زه‌ین ئه‌وانه‌ی وا گومان ده‌به‌ن یه‌كگرتوو خۆفرۆشه‌ و خیانه‌تی كردووه‌، كه‌هه‌ندێ له‌و پۆستانه‌ ده‌بینم، من له‌ جێگه‌ی وان ته‌ریق ده‌بمه‌وه‌، ئاخر ئه‌وانه‌ كۆیله‌ی میدیان و ده‌چنه‌ ڕیزی مێگه‌له‌وه‌. ڕوون دیاره‌ كه‌ یه‌كگرتوو ئه‌هلی ئه‌و شتانه‌ نییه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووی دا، جێی له‌سه‌ر وه‌ستان و قسه‌ له‌سه‌ر كردنه‌. ئه‌گه‌رچی به‌ لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌ شتێكی زۆر سه‌یر نه‌بوو بۆ یه‌كگرتوو، بگره‌ چاوه‌ڕوانكراویش بوو، ئاخر ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌رتای قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵوێستێكی ڕوونیان نه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ چه‌شنی شه‌رمنان دواون. كێشه‌ی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیدا نییه‌ و من وا ئه‌زانم كێشه‌كه‌ له‌وه‌ قووڵتره‌، ئه‌وه‌ شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، ورده‌ ورده‌ هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو به‌ره‌و نه‌رمی چووه‌ و ئه‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌كی زۆر بوونه‌ته‌ پاشكۆی پارته‌كانی دیكه‌ و، جگه‌ له‌ گۆڕینی ئه‌میندار، شتێكی زۆر نوێیان پێشكه‌ش به‌ میلله‌ت نه‌كردووه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر پێشه‌نگی هه‌موو حیزبه‌كان بوو له‌و بواره‌دا، به‌ڵام ئێستا ئیتر ته‌نانه‌ت بۆ هه‌وادارانی خۆیشی، شتێكی گرنگ و ئومێدبه‌خشی پێنه‌ماوه‌. ئه‌وان له‌م دواییه‌دا كاتێ بوون به‌ ئۆپۆزسیۆن، زیاتر له‌ ژێر كاریگه‌ری گۆڕاندا بوون، ئه‌وه‌یشی له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا كردی، له‌گین نه‌بوو بێ بوونی گۆڕان ڕووی بدایه‌. چون ده‌مێكه‌ ئه‌سڵ له‌ یه‌كگرتوودا بووه‌ته‌ بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی له‌ مه‌ڕ پرسه‌ هه‌ستیاره‌كان، ئاخر هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌شداری كردنی لایه‌نكاندا له‌ ده‌سه‌ڵات، ئه‌میش بێ یه‌ك و دوو وه‌كوو ئه‌وان خۆی به‌ حكومه‌تی بنكه‌ فراواندا كرد !من هۆی زۆرێك له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌ستۆی به‌ڕێز موحه‌مه‌د فه‌رج ده‌نێم، ئاخر سه‌ركرده‌ ئاراسته‌ی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی حیزب ده‌كات. له‌وه‌ته‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌ سه‌رۆكه‌، وته‌یه‌كه‌م له‌ ده‌می نه‌بیستووه‌ كه‌ بێته‌ جێی مشتومڕی میدیاكان، به‌ڵكو به‌رده‌وام خه‌ریكی دروشمی حه‌ماسییه‌ و زیاتر له‌ بانگخواز ده‌چێ، تاوه‌كو سه‌ركرده‌. گومان له‌ ئیمان و ئه‌خلاقی ئه‌و ناكرێ، لێ جێی داخه‌ كه‌ پیاوی سیاسه‌ت نییه‌. سه‌ركرده‌ ئه‌بێ هه‌ندێ جار به‌ به‌ردی قسه‌ی، گۆمی مه‌نگی كۆمه‌ڵگا بشه‌له‌قێنێ و قسه‌ی بێته‌ جێی باس و خواس، لێ ئه‌م به‌ڕێزه‌ جۆرێ بێده‌نگه‌، وه‌كوو ئه‌وه‌ی هه‌ر باكی له‌م شتانه‌ نه‌بێ. كه‌ قسانیش ده‌كات، خۆزگه‌ بۆ بێده‌نگییه‌كه‌ی ده‌خوازی. سه‌ره‌ڕای دنیایه‌ تێبینیم له‌سه‌ر نه‌وشیروان، لێ ئه‌و پیاوی سیاسه‌ته‌ و به‌رده‌وام ده‌زانێ چۆن قسه‌گه‌لێك بكات، كه‌ هه‌را بناته‌وه‌. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سول و عه‌لی باپیردا، په‌یامنێره‌كه‌ كاتێك له‌ نه‌وشیروانی پرسی چی ده‌ڵێی له‌ باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌، به‌وه‌ به‌رسڤی دایه‌وه‌ كه‌ "نه‌مخوێندۆته‌وه‌"، له‌ كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو! ئه‌مه‌ قسه‌ی سایسی بوو له‌و ساته‌دا، ده‌ی دڵنیام هه‌تاكو موحه‌مه‌د فه‌رج سه‌ركرده‌ بێ، ناتوانێ دوو قسه‌ی وا بكات. ئاخر به‌ قه‌ولی خانی سه‌ركرده‌ی له‌م چه‌شنه‌، به‌ قوڕیش چێ ده‌بێ! من ده‌ڵێم حه‌ق وایه‌ یه‌ك به‌ یه‌كی ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه‌ له‌ كۆنگره‌دا ده‌نگیان بۆ ئه‌م به‌ڕێزه‌ دا، سزا بدرێن، چون ئه‌وانیش به‌شێكن له‌ كێشه‌كان .هه‌ڵوێستی هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كگرتوویش زۆر سه‌یر نه‌بوو به‌ لای منه‌وه‌، ئاخر كێشه‌كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌ یه‌كگرتوو له‌ ڕێی بانگخوازانیه‌وه‌ ده‌نگ كۆ ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وان ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مان، ده‌ی هه‌ر چاوه‌ڕێی شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێ .سیاسه‌ت به‌ ئه‌ده‌ب و شه‌رمه‌وه‌ ناكرێ، له‌ سیاسه‌تدا ئه‌بێ بزانی چۆن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌تدا بدوێی ، ده‌بێ هونه‌ری مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ پارته‌كاندا فێر بیت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ت پێ ناكرێ، باشتر وایه‌ ده‌ست له‌ سیاسه‌ت هه‌ڵگریت و بۆ خۆت دانیشت. ئاخر یه‌كگرتوو كه‌ تۆ ئه‌تویست ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزی و ڕێگه‌ بگری له‌وه‌ی كوردستان ببێته‌ گۆمی خوێن، ده‌ تۆش وه‌كوو ئه‌وانی تر بتازانیایه‌ چۆن له‌سه‌ر شاشه‌ شتێك بڵێیت و له‌ ژێرشه‌وه‌ شتێكی دیكه‌، یانی ده‌بێ سیاسه‌تێكت هه‌بووایه‌، كه‌ دڵی لایه‌نگرانت نه‌ره‌نجاندایه‌. من چه‌ندین كه‌سی نزیكی خۆم ده‌نگیان به‌ یه‌كگرتوو دابوو، لێ ئێستا تف له‌ خۆیان ئه‌كه‌ن و په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زن، ئاخر نه‌حه‌قیان نییه‌، ئه‌و كه‌ ده‌بینێ پارتی په‌سنی یه‌كگرتوو ده‌كات و به‌و كاره‌یان دڵخۆشه‌، ئیتر گومانی له‌ خراپی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی یه‌گرتوو نامێنێت.

تێبینی/ ئه‌وه‌ی لێره‌دا وتراوه‌ بۆچوونی نووسه‌ره‌ و سایتی هاوسانی لێی به‌رپرس نییه‌.

women that want to cheat why did i cheat on my husband should i tell my husband i cheated on him
why women cheat on men what to do when husband cheats why men cheat on beautiful women
online pharmacy coupons discount pharmacy coupons in store walgreens photo coupon
how to install cell phone spy software site free android spy software
married cheat go women affairs
why wife cheat fangstoptimering.dk married men having affairs
propecia 1mg blog.tgworkshop.com valacyclovir pill
viagra coupons free read viagra coupons 2016
coupons viagra viagra coupon codes viagra coupons from pfizer
drug discount coupons read free viagra coupon 2016
copay cards for prescription drugs link free discount prescription cards
discount prescription drug card new prescription coupons drug coupon
viagra bestellen goedkoop viagra pillen kruidvat sildenafil 25 mg
drug discount coupons cialis prescription coupon free cialis samples coupon
viagra torta viagra mire j? viagra hat?s
thorazine shuffle policereference.co.uk thorazine shuffle guitar tab
buscopan vidal link buscopan medicament
proscar pris read proscar
paroxetine ervaring click paroxetine eg
cialis coupon 2015 iscsi.com cialis free sample coupons
سەرجەم مافەکانی پارێزراوە بۆ وارگەی هاوسانی . Copyright 2024 - hawsani.org © Developed by Kurdsoft
×
هاوسانی